هەڵوەستەیەکی دوای بشێویی



هەڵوەستەیەکی دوای بشێویی

سەرۆ قادر

وڵاتەکەمان پێنج مانگی لە تەنگژەیەکی بێمەعنادا گوزەراند. وێدەچێ ئێستا لە کۆتایی ئەو تەنگژەیە نزیک بووبینەوە. هەموو لایەنەکان، گەڵاڵەی خۆیان ڕاگەیاند و شانسی خۆیان تاقیکردەوە. ئەو چەند مانگە لە مێژووی کوردستاندا، نەک هەر دەمێنیتەوە بەڵکو دەرسێکی دۆڵەمەندیش دەبێت بۆ نەوەکانی ئایندەمان. میللەتێک دوای سەد ساڵ تێکۆشان، دەرفەتێکی لەباری بۆ ڕەخساوە تاکو سەربەخۆیی بەدەستبێنێت. لەو دەمەدا ترسناکترین هێزی شارستانی ڕوخێن(داعش)، هەموو گرانایی خۆی دەخاتە سەر داگیرکردنی ئەم وڵاتە. لەم قۆناغەی مێژووی کوردستاندا، مانەوە گرنگە، پێشمەرگە دیاریکاری چارەنوسی میللەتەکەیەتی. سەرکردەی هێزی چەکداری کوردستان، سەرۆکی کوردستانە، کە ئەگەر ئەو هەڕەشەی نەمانە، ڕووی لە وڵات نەکردبا، هیچ پێویستی بە بەردەوامی لە پۆستەکەی خۆیدا نەبوو. حیکمەت لەوەدابوو، سەرکردەی حزبەکان، لەو ئاڵۆزییەدا سەرەدەر دەکەن و پشتیوانی پێشمەرگە دەبن؟!
لەم چەند مانگەدا جیا لە سەرۆک بارزانی، پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرکردە سەربازییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، هیچ حزب و سەرکردەیەکی سیاسی دیکە، خۆی بە پاراستنی ئاسایش و بەرەکانی جەنگی داعش، خەریک نەکرد. ئەوان هەموو کات و توانایی خۆیان بۆ ڕوخاندنی سەرۆک و لەناوبردنی حزبەکەی، تەرخان کرد. لەو پێناوەدا نەیاندەشاردەوە کە هاوکاری هەموو ئەجندایەکی هەرێمایەتی دەکەن، بۆ ئەوەی سەرۆک نەتوانێت کاری سەرکردایەتی پێشمەرگە و وڵات بکات! هەر وەک دیارە ئێستا پەنا بۆ ناوەندە نێودەوڵەتییەکان دەبەن تا ئەو ئاواتەیان بێننەدی. لە بەرامبەریاندا، سەرۆک زۆربەی وەختی خۆی لە بەرەکانی جەنگدا دەباتەسەر.
یەکێک لە کارە پڕمەترسییەکانی،